
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پشتیوانى گرژى زیاتر له ناوچه‌كه‌دا ناكه‌ین، پاڵپشتى ئاگربه‌ستى غه‌ززه ده‌كه‌ین.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ئاب، ناسر كه‌نعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌میانى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانی ئاسایی خۆیدا پێشه‌وازى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئاگربه‌ستى غه‌ززه راگه‌یاند و وتى: “ئێمه پێشوازى له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه بتوانێت ئاگربه‌ست بهێنێته‌ئاراوه له غه‌ززه”.
وتیشى: “ئێمه پێموانوایه ئه‌مریكا ناتوانێت ببێته دانوستانكار و نێوه‌ندگیر له ئاگربه‌ستى غه‌ززه‌دا، به‌و پێیه‌ى ئه‌مریكا لایه‌نه له شه‌ڕه‌كه‌دا”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، “ئێران به‌هێزترین پاڵپشتى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هێنانه‌دى ئاگربه‌سته له غه‌ززه”.
قسه‌كانى كه‌نعانى هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆى ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پاش 24 كاتژمێر مانه‌وه له ته‌لئه‌بیب رایگه‌یاند، “كاتى ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان رازى بن به ئاگربه‌ست و هیچ لایه‌نێك كارێك نه‌كات كه پرۆسه‌كه تێكبچێت و نه‌گاته ئه‌نجام”.
وتیشى: “ئه‌بێت هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هه‌موو كارێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ین له زیاتر تێكچوونى دۆخه‌كه”.
قسه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و ئێران له‌كاتێكدایه كه دوێنێ بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل له وه‌ڵامى گوشاره‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس رایگه‌یاند، “نابێت گوشار بخرێته‌سه‌ر ئیسرائیل، چونكه ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین، پێویسته گوشار بخرێته‌سه‌ر حه‌ماس و یه‌حیا سینوار، چونكه ئه‌وان ته‌نانه‌ت یه‌ك نوێنه‌ریشیان ناردووه بۆسه‌ر مێزى گفتوگۆكانى ده‌وحه”.
ماوه‌ى، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه گفتوگۆكانى بۆ ئه‌نجامدانى ئاگربەست له غه‌ززه ده‌ستیانپێكردووه له ده‌وحه، به نێوه‌ندگیرى ئه‌مریكا و میسر و قه‌ته‌ر، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه. كۆتا جار بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌باره‌ى گفتوگۆكانه‌وه رایگه‌یاند، “ئیسرائیل مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه له‌دواى ئاگربه‌ستیش هێزه‌كانى له‌نێو غه‌ززه بمێننه‌وه و مافى ڤیتۆى پێبدرێت له‌كاتى ئازادكردنى دیله‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌كاریبهێنێت بۆ به‌شێك له دیله‌كان، ئێمه به‌م مه‌رجه رازینین”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









