لە SNNەوە وردەكاری دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بخوێنەرەوە

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم و لە قۆناغی یەكەمدا زیاد لە ملیارێك و 425 ملیۆن دینرای خستە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات تا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم پارەی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕەوانە دەكرێت و مووچەش دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی ئاڕاستەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی كردووە بۆ ئەوەی دەستبكات بە گواستنەوەی پارە بۆسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هەر ئەمڕۆش بڕی ملیارێك و 426 ملیار دینار خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆ دەستەكانی چاودێری دارایی هەرێم دەستەی ژینگە و دەستەی دەستپاكی دەبێت و چاوەڕوانیش دەكرێت هەر ئەمڕۆ پارەی مووچەی خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕەوانە دەكرێت و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە، بەڵام تا ئێستا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی هیزە ئەمنییەكان نەدراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








