ئه‌نتۆنى بلینكن له ئیسرائیله‌وه په‌یامى خۆى له‌سه‌ر ئاگربه‌سه‌تى غه‌ززه راگه‌یاند

ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Reuters
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پاش مانه‌وه بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر له ته‌لئه‌بیب په‌یامى خۆى له‌باره‌ى ئاگربه‌ستى غه‌ززه راگه‌یاند و ده‌ڵێت: كاتى ئه‌وه‌یه هه‌مووان به ئاگربه‌ست رازى بن و به‌دواى پاساودا نه‌گه‌ڕێن، ده‌شڵێت: زۆر گرنگه هیچ لایه‌نێك كارێك نه‌كات كه پرۆسه‌كه تێكبچێت و نه‌گات به ئه‌نجام.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به سه‌ردانێك گه‌یشته ته‌لئه‌بیبى پایته‌ختى ئیسرائیل، له‌دواى ماوه‌نه‌وه بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ئاب، رایگه‌یاند، “كاتى ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان رازى بن به ئاگربه‌ست و هیچ لایه‌نێك كارێك نه‌كات كه پرۆسه‌كه تێكبچێت و نه‌گاته ئه‌نجام”.
وتیشى: “ئه‌بێت هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هه‌موو كارێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ین له زیاتر تێكچوونى دۆخه‌كه”.
له‌باره‌ى پشتیوانیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئیسرائیل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه پشتیوانى له ئیسرائیل ده‌كه‌ین له ئه‌گه‌رى روودانى هه‌ر هێرشێك بۆسه‌رى”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل له وه‌ڵامى گوشاره‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس رایگه‌یاند، “نابێت گوشار بخرێته‌سه‌ر ئیسرائیل، چونكه ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین، پێویسته گوشار بخرێته‌سه‌ر حه‌ماس و یه‌حیا سینوار، چونكه ئه‌وان ته‌نانه‌ت یه‌ك نوێنه‌ریشیان ناردووه بۆسه‌ر مێزى گفتوگۆكانى ده‌وحه”.
ماوه‌ى، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه گفتوگۆكانى بۆ ئه‌نجامدانى ئاگربەست له غه‌ززه ده‌ستیانپێكردووه له ده‌وحه، به نێوه‌ندگیرى ئه‌مریكا و میسر و قه‌ته‌ر، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه. كۆتا جار بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌باره‌ى گفتوگۆكانه‌وه رایگه‌یاند، “ئیسرائیل مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه له‌دواى ئاگربه‌ستیش هێزه‌كانى له‌نێو غه‌ززه بمێننه‌وه و مافى ڤیتۆى پێبدرێت له‌كاتى ئازادكردنى دیله‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌كاریبهێنێت بۆ به‌شێك له دیله‌كان، ئێمه به‌م مه‌رجه رازینین”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ئه‌مریكا ناتوانێت ببێته نێوه‌ندگیر، چونكه ئه‌وان چه‌ك به ئیسرائیل ده‌ده‌ن ناتوانن ببنه هۆكارى ئاگربه‌ست له غه‌ززه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









