بەڵێنەكانی سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر بۆ خاوەن دووكانە سوتاوەكان تەنها قسە بووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سوتانی چەند بازاڕێكی شاری هەولێر، تا ئێستا نە دووكانەكان نۆژەنكراونەتەوە و نە خاوەن دووكانەیش قەربووكراونەتەوە، بەوتەی خاوەن دووكانەكانیش بەلێنەكانی سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر تەنها لە چوارچێوەی قسەدا ماونەتەوە ئەگەر ڕێگەیان بدایە ئێستا بۆخۆمان نۆژەنكردنەوەكەمان تەواوكردبوو.
وەلید خالید، یەكێك لەخاوەن دووكانەكانی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سوتانی دووكانەكانمان و چەند دوكانێكی دیكەی شاری هەولێر لە چەند شوێنیكی جیاوازی شارەكە، هێشتا حكومەت ئامادە نیە بەڵێنیكی ڕاست و دروستمان پێبدات بە قەرەبووكردنەوەمان یاخود بەلایەنی كەم دەستوبرد بكات لە خێرا نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكەمان كە ئەوەش هێندەی دیكە زیانی پێگەیاندوین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوكاتەی سەرۆكی حكومەت سەردانی بازاڕەكەی كرد بەڵێنی پێداین كە لە نزیكترین كاتدا بازاڕەكەمان بە باشترین شێوە بۆ نۆژەندەكاتەوە و ئێمەش دەستدەكەینەوە بە كاروكاسبی خۆمان، هاوكات پارێزگاری هەولێریش چەندین جار هەمان بەڵێنی پێداوین، بەلام بەداخەوە هەموو بەڵێنانەی سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر تەنها لە چوارچیوەی قسەدا ماونەتەوە و تا ئێستا یەك خاوەن دووكان نەیتوانیوە بگەڕیتەوە سەركارەكەی.
ئەو خاوەن دووكانەی بازاڕی قەیسەری هەولیر ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەرپرسانی هەولیر ڕێگەیان بدایە بۆخۆمان سەرپەرشتی نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكەمان بكردایە ئێستا دەمێك بوو كارەكانمان تەواوكردبوو گەڕابووینەوە سەردووكانەمانمان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی نۆژەنكردنەوەی ئەو بازاڕە تەواو دەبێت هەر ڕۆژێك دواكەوتنیش زیانێكی زیاتر لە ئێمە دەكەوێت لە ئێستادا بەبێ كار ماوینەتەوە ورێگەشمان پێنادرێت لەسەر ئەركی خۆمان دوكانەكانمان نۆژەن بكەینەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









