بەڵێنەكانی سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر بۆ خاوەن دووكانە سوتاوەكان تەنها قسە بووە

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سوتانی چەند بازاڕێكی شاری هەولێر، تا ئێستا نەدووكانەكان نۆژەنكراونەتەوە و نە خاوەن دووكانەیش قەربووكراونەتەوە، بەوتەی خاوەن دووكانەكانیش بەلێنەكانی سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر تەنها لە چوارچێوەی قسەدا ماونەتەوە ئەگەر ڕێگەیان بدایە ئێستا بۆخۆمان نۆژەنكردنەوەكەمان تەواوكردبوو.
وەلید خالید، یەكێك لەخاوەن دووكانەكانی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سوتانی دووكانەكانمان و چەند دوكانێكی دیكەی شاری هەولێر لە چەند شوێنیكی جیاوازی شارەكە، هێشتا حكومەت ئامادە نییە بەڵێنیكی ڕاست و دروستمان پێبدات بە قەرەبووكردنەوەمان یاخود بەلایەنی كەم دەستوبرد بكات لە خێرا نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكەمان كە ئەوەش هێندەی دیكە زیانی پێگەیاندوین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوكاتەی سەرۆكی حكومەت سەردانی بازاڕەكەی كرد بەڵێنی پێداین كە لە نزیكترین كاتدا بازاڕەكەمان بە باشترین شێوە بۆ نۆژەندەكاتەوە و ئێمەش دەستدەكەینەوە بە كاروكاسبی خۆمان، هاوكات پارێزگاری هەولێرریش چەندین جار هەمان بەڵێنی پێداوین، بەڵام بەداخەوە هەموو بەڵێنانەی سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر تەنها لە چوارچیوەی قسەدا ماونەتەوە و تا ئێستا یەك خاوەن دووكان نەیتوانیوە بگەڕیتەوە سەركارەكەی.
ئەو خاوەن دووكانەی بازاڕی قەیسەری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەرپرسانی هەولێر ڕێگەیان بدایە بۆخۆمان سەرپەرشتی نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكەمان بكردایە ئێستا دەمێك بوو كارەكانمان تەواوكردبوو گەڕابووینەوە سەردووكانەمانمان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی نۆژەنكردنەوەی ئەو بازاڕە تەواو دەبێت هەر ڕۆژێك دواكەوتنیش زیانێكی زیاتر لە ئێمە دەكەوێت لە ئێستادا بەبێ كار ماوینەتەوە ورێگەشمان پێنادرێت لەسەر ئەركی خۆمان دوكانەكانمان نۆژەن بكەینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









