هیچ بڕیارێك نییە بۆناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەم هەفتەیەدا 

0
4905

SNN-عەلی حەمەسەعید

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی عێراق دەستیكرد بەناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم، بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان ڕەوانە بكرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە لەسەر ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدرون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ئاراستەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق كردووە بۆ ئەوەی دەستبكات بە گواستنەوەی پارە بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆ ئەوەی دەستبكەن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارینەداوە بە خەرجكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم، ئەوەش بەهۆی ئەو زیاد بوونە زۆرە لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دروستبووە، وەزیری دارایی عێراق سەرۆكوەزیران لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە كە بۆخۆی بڕیار لەسەر ناردنی پارەی ئەو هێزانە بدات.

هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، گواستنەوەی پارە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم تا كۆتایی هەفتە بەردەوامی دەبێت، هەر لەم هەفتەیەشدا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانەی كە پارەكانیان ڕەوانە دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this