
كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر | فۆتۆ: Dana Gas
SNN
كۆمپانیاى داناغازى ئیماراتى به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى ئاب، له راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاشكراى كرد، كۆتایی به گرێبه‌ستى كۆمپانیاى ئینرفڵێكس كه كاره‌كه‌ى بریتیبووه له په‌ره‌دان به كێڵگه‌ى كۆرمۆر هێنراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌مبووه له كاره‌كه‌یدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆمپانیاى داناغازى ئیماراتى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم هه‌ستاوه به كۆتایی هێنان به گرێبه‌ستى كۆمپانیاى ئینرفڵێكس كه ئه‌ركى سه‌ره‌كى بریتیبووه له په‌ره‌دان به كێڵگه‌كه”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى داناغاز، “كۆمپانیاكه نه‌وه‌ك نه‌بووه‌ته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى كێڵگه‌كه، به‌ڵكو زيانیشى له كێڵگه‌كه داوه، نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره‌ى كه له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هه‌یه جێبه‌جێى بكات”.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌كه‌یدا باسى له‌وه‌شكردووه، “به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى ئینه‌رفڵێكس کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم دەستتێوەردانی کردووە و ده‌ستیكردووه به كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا له‌برى كۆمپانیاى ناوبراو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌كاتى خۆیدا جێبه‌جێى بكات”.
پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەى غازی کۆرمۆر كه له‌لایه‌ن ئینه‌رفڵێكس بڕیار بوو تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ كۆتایی بێت، په‌ره‌پێدانه‌كه‌ش ئامانجى بوو كه قەبارەی بەرهەمهێنانی غازی کێڵگەکە لە 500 ملیۆن پێ سێجاوه بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا بەرزبکاتەوه.
کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم كه تایبه‌ته به كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له كۆمپانیاى داناغاز و هیلالی ئیماراتی پێكدێت كه خاوه‌نى 70%ى پشكه‌كانى كێڵگه‌ى كۆرمۆرن، 30%ى كێڵگه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سێ كۆمپانیاى ئه‌وروپیه‌وه خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









