
SNN
بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل و دەزگای شاباک رایانگەیاند، تەرمی شەش بارمتەی ئیسرائیلیان لە غەززە گەڕاندووەتەوە، کە بۆ زیاتر لە 10 مانگە شەڕ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە.
رۆژنامەی تایفد ئۆف ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئاب ئیسرائیل دوێنێ شەو تەرمی شەش بارمتەی لە غەززە گەڕاندووەتەوە، هاوکات بە نیگەرانییەوە رایدەگەیەنن ئەبراهام موندری تەمەن 79 ساڵ کە لە غەززە بارمتە بووە کوژراوە.
برای ئەبراهام موند بە کەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی وتووە “سوپای ئیسرائیل تەرمی براکەمیان لە ناو تونێلێک لە خان یونس دۆزیوەتەوە”.
ئاماژە بەوەکراوە، تەرمی دوو بارمتەی تر بە ناوەکانی فیغاف بوخستابی تەمەن 35 ساڵ و ناداف بوبلوێلی تەمەن 51 ساڵ دۆزراونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ئیسرائیل.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “Ynet”ی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، لە هەڵمەتی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی خان یونس تەرمی مایا گۆرین کە مامۆستای وەرزشی مناڵان بووە دۆزراوەتەوە، هاوکات تەرمی چوار سەربازی تری لەگەڵدا بووە، ئەوانیش ئارییە کاتس و ئۆرین گۆلدین و تۆمەر ئەحیماس و کیریل برۆدسکی.
سوپای ئیسرائیل ئەوەی خستووەتە ڕوو، گۆرین لەوکاتەی هەوڵی ئازادکردنی بارمتەکان درابوو کوژراوە، هاوکات سەربازەکانی تریش لە کاتی شەڕدا فڕێنراون و دواتر کوژراون.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوە بێت لەنێو 251 بارمتەی ئیسرائیلدا تەنها 111یان وەک بارمتە لە غەززە ماون، کە پێشتر سوپا هەواڵی کوژرانی 39 بارمتەی راگەیاندبوو.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









