كۆمیسیۆن بەفەرمی وردەكاری ژمارەی دەنگدەران و بڕی پاداشتی چاودێری سەرسندوقەكانی دیاریكرد

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەر دەتوانن بەشداری بكەن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان، هاوكات بڕی ئەو پاداشتەش دیاریكرا كە بۆ چاودێرانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن تەرخانكراوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارەی بنكەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتیی بازنەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی پەسەندكردـ بەجۆرێك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەر چوار بازنەكەی هەرێم كۆی بنكەكانی دەنگدانی گشتیی هەزارو 266 بنكە دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی وێستگەكانی دەنگدانی گشتی بریتین لە و شەش هەزارو 318 وێستگەی دەنگدانە، هاوكا كۆی وێستگەكانی دەنگدانی تایبەتیش لە749 وێستگە پێكدێن كە بەسەر165 بنكەی دەنگدان دابەش بوون، كۆی گشتی دەنگدەرانیش بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بریتین لە سێ ملیۆن و 789هەزار دەنگدەر.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تائێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزار دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە، هەروەها بڕی 150 هەزار دینار دەدرێت بەو كەسانەی فەرمانبەرن و بەشداریی پرۆسەكە دەكەن وەك چاودێری سەر سندوقەكان، هەروەها دەرچووان و خوێندكارانیش بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت وەك پاداشت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









