حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەرشیف.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-
ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەبارەى داهات و خەرجیى و میلاک و تۆمارى بایۆمەترى و ژمارەى وەزیفى کۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا کێشە و چارەسەر و راسپاردە لەبارەى دەرئەنجامى کارەکانى لیژنەى وردبینیى هاوبەشى هەردوو دیوانى چاودێریى دارایى فیدراڵ و هەرێم لەبارەى داهات و خەرجیى و تۆمارى بایۆمەتریى و ژمارەى وەزیفى یەکگرتوو دەخرێتەروو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا کارەکانى لیژنەى هاوبەشى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵى تایبەت بە یەکخستنى رێکارە داراییەکان دەخرێتەروو.
هەروەها لە تەوەرێکی دیکەدا هەماهەنگیى نێوان کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق و سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەر رۆشنایى دوا کۆبوونەوەى هاوبەش و راسپاردەکانى کۆبوونەوەکە بۆ ئەرک و رۆڵى وەزارەتەکان دەخرێتەروو
بەگوێرەی کارنامەکە لە کۆتاییدا وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیى راپۆرتێک لەبارەى پرۆسەى کڕینەوە و وەرگرتنى گەنم لە جووتیارانى هەرێمى کوردستان و شایستە داراییەکانیان و بەبازاڕکردنى بەرهەمى گەنمى جووتیاران پێشکەشدەکرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









