سوپاى ئیسرائیل: به 100 فڕۆكه‌ى جه‌نگى هێرشمانكرده‌سه‌ر باشوورى لوبنان

دیمه‌نێكى هێرشى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى ئاب، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر لوبنان | فۆتۆ: میدیاى لوبنان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سوپاى ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى ئاب، به 100 فڕۆكه‌ى جه‌گى هێرشمانكرده‌سه‌ر باشوورى لوبنان. بنيامين نەتانياهو سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك ئازارمان بدات ئازارى ده‌ده‌ینه‌وه”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، حیزبوڵاى لوبنانى له‌ڕێگه‌ى 300 مووشه‌كه‌وه 12 شوێنى كرده ئامانج له‌نێو خاكى ئیسرائیل، له تۆڵه‌ى كوشتنى فوئاد شوکر، کە مانگێک لەمەوبەر لە بەیروت کوژرا.
.دواتر سوپاى ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ى مووشه‌كه و فڕۆكه‌وه بۆردومانى باشوورى لوبنانى كرد وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كان. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى سیستمى به‌رگریی ئاسمانى وڵاته‌كه‌وه چه‌ندین مووشه‌كى حیزبوڵا له ئاسمانى ئیسرائیل خرانه‌خواره‌وه.
له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه، سوپاى ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “به 100 فڕۆكه‌ى جه‌نگى هێرشمانكرده‌سه‌ر باشوورى لوبنان و چه‌ندین پێگه‌ى حیزبوڵامان كرده ئامانج”.
هاوكات، بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند، “هه‌ركه‌س ئازارمان بدات ئازارى ده‌ده‌ینه‌وه، پابه‌ندین به پاراستنى وڵاته‌كه‌مان”.
به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌تانیاهو ماوه‌ى 48 كاتژمێر بارى نائاسایی راگه‌یاندووه. هاوكات فڕۆكه‌خانه‌ى بێن گۆریۆن له ته‌لئه‌بیب زیاتر له چوار كاتژمێره داخراوه و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان راگیراون.
حكومه‌تى لوبنان له‌وباره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، “به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیله‌وه كه‌سێك كوژراوه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









