
هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى | فۆتۆ: حه‌شدى شه‌عبى
SNN – عەلی حەمەسەعید
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه له به‌غداوه فه‌رمانیان پێكراوه كه به زووترین كات ده‌ستبه‌كشانه‌وه بكه‌ن.
له‌باره‌ى گرژیه‌كانه‌وه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “هێزه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیانبه كشانه‌وه كردووه و له به‌غداوه فه‌رمانیان پێكراوه كه به زووترین كات ده‌ستبه‌كشانه‌وه بكه‌ن”.
هه‌رچه‌نده، حه‌شدى شه‌عبى خۆى ئه‌م زانیارییه پشتڕاستناكاته‌وه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییەكانی SNN، “هاتنی هێزه‌كه‌ى حەشدی شەعبی بۆ سنووری كێڵگەی نەوتی قەمەر لەسەر داوای وەزارەتی نەوتی عێراقی بووە، بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە كۆمپانیای (نەفتی هیلال)ی ئیماراتی كە وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەو سنوورە دەستبەكارببێت. ئەو كۆمپانیایە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی گرێبەستیان واژووكردووە بۆ ئەوەی پەرە بەو كێڵگە نەوتییە بدەن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “هاتنی ئەو هێزە بەبێ ئاگاداركردنەوەی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و پۆلیستی نەوتی و گازی هەرێم بووە، بۆیە دوای گەیشتنی هێزەكە سەرجەم ئەو لایەنانە هاتوونەتە سەر هێڵ و دوای گفتوگۆكردن گەیشتوونەتە رێككەوتن كە ناكرێت هیچ هێزێك بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە و بەبێ هەماهەنگی بێنە ئەو سنوورانە، بۆیە كەمێك پێش ئێستا هێزەكانی حەشد دەستیان بە كشانەوە كردووە”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ئاب، هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى هاتنه نێو کێڵگەی چاڵاو خالید له سنوورى گه‌رمیان.
له‌پاش كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زانیارییه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى خۆیان وتى: “ئه‌و ناوچه‌یه هێزى پێشمه‌رگه‌ى تێدایه. ئه‌وه‌ى روویداوه به‌زاندنى سنووره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت ئه‌و هێزه له‌وێ بمێنێته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى روویداوه به‌بێ ئاگاداریی هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووە، ده‌ستبه‌جێ داوامان ئاراسته‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندیى كردووه بۆ كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كه، چونكه ئه‌مه مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









