لەبارەی مووچەی مانگی حەوت و لیستی مووچەی مانگی هەشتەوە زانیاری نوێ ئاشکرابوو

پارەی عێراقی
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، لەم دوو، سێ رۆژەدا تەمویلی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بانکەکانی هەولێر دەکرێن، هاوکات هێشتا لیستی مووچەی مانگی ئاب ئامادە نەکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئاب، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ 8ی راگەیاند، چاوەڕێین لەم دوو سێ رۆژەدا تەمویلى مووچەى مانگى تەمموزى مووچەخۆران بکرێت کە خەرجییەکەى نزیکەى 957 ملیار دینارە، ئەگەر مووچە رەوانە نەکرێت ئەوکات ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار لەسەر چوونى شاندى هەرێمى کوردستان دەدات بۆ بەغدا.
سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی ئاب ئەوەیخستووەتە ڕوو، هێشتا لیستى مووچەى مانگى ئاب ئامادە نەکراوە، چونکە بەشێک لەوانەى بایۆمەترییان کێشەى تێدایە یاخود نەیانکردووە، چاوەڕێن ئەوانە تەواو بکرێت و دواتر رەوانەى بەغدا بکرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، روونکردنەوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بۆ هەموو لایەکى ئاشکراکرد، کە ژمارەى مووچەخۆران لە مانگى تەممووز کەمترە لە ژمارەى مووچەخۆرانى مانگى حوزەیران.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی 52 رۆژە مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، بە فەرمیش هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی دیاریی نەکراوە، هەریەکە لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و ناوەند یەکتر تۆمەتبار دەکەن لە بوونی گرفتی زۆر لە لیستی مووچەدا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









