وەزارەتی دارایی ئاماژەی بە ژمارەی خانەنشینانی هەرێم نەداوە كە ژمارەیان زیاد لە 277 هەزار خانەنشینە

خانەنشینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بڵاوكردەوە كە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم كەمی كردووە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونێكی SNNدەردەكەوێت كە ئەو ژمارانەی دارایی هەرێم بڵاوی كردوونەتەوە ژمارەی خانەنشینانی هەرێمی تێدا نەبووە كە ژمارەیان زیاد لە 277 هەزارە و لەماوەی نۆ مانگیشدا ژمارەی خانەنشینان زیاد لە 32 هەزار خانەنشین زیادیكردووە.
بەگوێرەی بەداچوونەكانی SNNبەسود وەرگرتن لەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو زانیارییانەی كە شەوی ڕابردوو لەلایەن بەشی ژمێركاری وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوكرانەوە تەنها ئاماژە بە ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەكراوە كە لە ئەركدان و یاخود مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی خانەنشینانی هەرێم بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی خانەنشینانی هەرێم لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بریتی بووە لە 245 هەزار و 105 خانەنشنین، بەڵام بەگوێرەی ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بۆ مانگی حەوتی ئەمساڵ ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە بە مەبەستی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان ژمارەی خانەنشینان زیادیكردووە بۆ 277 هەزار و 541 خانەنشین.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەش هاتووە كە كۆی مووچەی خانەنشینان لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە لە بڕی 119 ملیار دینارەوە بۆ زیاد لە 122 ملیار دینار زیادیكردووە، لەكاتیكدا ساڵانە بەگوێرەی ستانداردەكان دەبێت لە نێوان پێنج تا 10 هەزار فەرمانبەر خانەنشین ببن، بەڵام لەماوەی نۆ مانگدا ژمارەی خانەنشینان 32هەزار و 436 خانەنشین زیادیكردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








