“لەبری گەیاندنی خزمەتگوزاری بەگەرمیان میدیاكانی پارتی ترس و دڵەڕاوكێ لەو سنوورە بڵاودەكەنەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی حكومەت چەندین جار بەڵێنی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گەرمیانییەكان داوە، بەڵام بەوتەی هاووڵاتیانی ئەو سنوورە جگە لەقسە هیچی بۆ نەكردووە، جگە لەوەش میدیاكانی سەرۆكی حكومەت و پارتی ترس و دڵەراوكێ و هەواڵی چەواشەكارانە لە سنوورەكە بڵاودەكەنەوە.
ئاراس میروەیس، یەكێك لە چالاكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: چەندین ساڵە بەرپرسانی پارتی و بەتایبەت سەرۆكی حكومەت كە لەپارتییە بەڵێنی ناڕاست بەهاووڵاتیانی ئەم سنوورە دەدەن هەر لە تەواوكردنی ڕێگای سەرەكی سلێمانی گەرمیان تا دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و دامەزراندنی گەنجان و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەماندا، بەڵام دەركەوتووە هەموو ئەو بەڵێنانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی پارتی و سەرۆكی هیچ ڕۆڵێكی ئەو تۆیان نەبینیوە لە ئاوەدانكردنەوەی سنوورەكەمان، بەڵام بەداخەوە میدیاكانی ئەو حزبە بەهەموو شێوەیەك كەوتوونەتە بڵاوكردنەوەی هەواڵی بیبەنەماو چەواشەكارانە كە مەبەستیان دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێیە لە سنوورەكەدا وەك ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان ڕاگەیاندنەكانی پارتی چ ڕۆڵێكی خراپیان بینی لە هاتنی ئەو هێزە سەربازییە بۆ سنورەكەمان.
ئەو چالاكوانەی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، هەرزوو درۆ و چەواشەكارییەكانی ڕاگەیاندنەكانی پارتی بەدەركەوتن، چونكە ئەوان بانگەشەی ئەویان دەكرد كە گەوایە هاتنی ئەو هێزە بە ئاگاداری یەكێتی و خودی سەرۆكی یەكێتی بووە، بەڵام یەكێتی یەكەم هێزبوو لەسەر ئەو بابەتە هاتە جواب و ڕای گەیاند كە ئەو جموجوڵی جێگای قەبوڵ نیە و تەنانەت هێزێشی بۆ جوڵاند، بەڵام پارتی هەر لە دوورەوە خەریكی تۆمەت بەخیشنەوە بوون هاووڵاتینش هەموو ئەو ڕاستیانە دەزانن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









