
شەپۆلی گەرما
SNN-عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژەی بەوەدەكات پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی بەرەو ناچالاكی و كشانەوە بڕوات و لە هەفتەی داهاتووشەوە كۆتایی بە شەپۆلە بەهێزەكانی گەرمای ئەمساڵ دێت، جەختیش دەكاتەوە لەمانگی داهاتوو پلەكانی گەرما مام ناوەند دەبێت بەرزترین پلەكانی گەرما لە 30 پلەدا جێگیر دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕایگەیاند: لەكۆتاییەكانی ئەم مانگە بەولاوە یەكەم كشانەوەی قۆناغی گەرمی هاوینی دەستپێدەكات و لەم قۆناغەدا كۆتایی بەشەپۆلە گەرما چالاكەكان دێت، هاوكات پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی بەرەو ناچالاكی و كشانەوە بڕوات، كەساڵانە بۆماوەی سێ مانگ چالاك دەبێت بەڕووی ناوچەكاندا و دەبێتە ڕەخساندنی شەپۆلی گەرمای بەتین و بەهێز بەسەر ناوچەكەماندا
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەفتەی داهاتووەوە یەكەم كشانەوەی قۆناغی گەرمای بێزاركەر و بەتین دەستپێدەكات و ڕۆژانە تاڕادەیەك جیاوازی دەبێت و شەوانە تەواو جیاواز دەبێت بەجۆرێك لە ناوچە نیمچە شاخاوی و دەشتایی و گەرمەسێرەكان كەش تەواو فێنك دەبێت و لەناوچە شاخاوی و كوێستانەكان كەشێكی فێنكتر بۆ تاڕادەیەك سارد دێتە ئاراوە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، مانگی داهاتوو لەڕووی گەرماوە مام ناوەند دەبێ بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەرزترین ئاستیدا 30 پلەدا جێگیر دەبێت نزمترین ئاستیش بۆ 20 پلە دادەبەزێت، هاوكات مانگی 10 بەگشتی پلەكانی زۆر نزم دەبنەوە و شەوانەی نیمچە سارد بۆ سارد دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









