سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
بەپێی راگەیەندراوێکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیارە سبەی دووشەممە دادگا لەبارەی سکاڵایەکە کۆبێتەوە کە لەلایەن ناوەندی پزیشکیی دەستنیشیانکردن سەر بە نێردەی یاریدەدەرێتی نێودەوڵەتی متمانەپێکراو لە عێراق دژی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە دادگای باڵای فیدراڵی سێ بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێنێتەوە تایبەت بە رێگریکردن لە جێبەجێکردنی یاسای گومرگ و بەشداری عێراق لە رێککەوتنی گواستنەوەی وشکانی و یاسای پەسەندکردنی گواستنەوەی وشکانی نێودەوڵەتی لە نێوان عێراق و تورکیا.
ھەر لە سکاڵاکەدا داوای دەرکردنی فەرمانێکی وەلائی کراوە کە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پابەند بکات بەوەی رێگری نەکات لە ھاوردەکردنی ئەو کەرەستانەی پەیوەندیدارن بە ئەرک و کاری ناوەندی پزیشکیی دەستنیشیانکردن سەر بە نێردەی یاریدەدەرێتی نێودەوڵەتی متمانەپێکراو لە عێراق لە دەروازەکانی ھەرێمی کوردستانەوە.
تەوەری دووەمی دانیشتنەکەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتە بە تاوتوێکردنی سکاڵایەک لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە داواکراوە بە دەرکردنی بڕیارێک کە ماددەیەکی یاسای نەھێشتن و رێگریکردن لە زیادەڕەوی لەسەر زەوی حکومەتی ھەرێم بە نادەستووری دابنرێت کە تیایدا باس لەوە کراوە نابێت لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی و دادگاییدا کەسی زیادەڕۆکار ئازاد بکرێت تا ئەو کاتەی زیادەڕەوییەکەی لانەبات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









