دانیشتوانى گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر به‌هۆى بێ ئاویه‌وه رێگاى هه‌ولێر – كه‌ركوك-یان داخست

داخستنى رێكاى هه‌ولێر - كه‌ركوك له‌لایه‌ن دانیشتووانى گه‌ڕه‌كى تۆبزاوای ئەحمەدی له هه‌ولێر | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
به‌یانى ئه‌مڕۆ دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى تۆبزاوای ئەحمەدی بەهۆى بێ ئاویه‌وه گردبوونەوە و رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر – كه‌ركوك-یان داخست.
ئاسۆ ئەحمەد، یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی هەولێر بە SNNی راگەیاند، “هاوشێوەی زۆربەی گەڕەكەكانی هەولێر ئێمەش وەك دانیشتووانی گەڕەكی تۆپزاوای ئەحمەدی لە شاری هەولێر چەند مانگێكە بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنین، دۆخمان گەیشتووەتە ئاستێك نەتوانین لەوەزیاتر بێدەنگ بین و بێیەنەسەر شەقام بۆ داواكردنی دابینكردنی ئاوی خورادنەوە”.
وتیشى: “ماوەی سێ مانگە ئاوی خواردنەوەمان بۆ دابیننەكراوە لەلایەن حكومەتەوە، بەڵكو بۆخۆمان لەسەر گیرفانی خۆمان بە تانكەر ئاوی خواردنەوەمان دابینكردووە ئەوەش بارگرانییەكی زۆری لەسەر دروستكردوین بۆیە چیتر توانا‌مان نەماوە ئاو بكڕین و بەناچاری لە دژی بێئاویی گردبووینەوە و شەقامی كەركوكمان داخستووە”.
ئەو بەشداربووەی خۆپیشاندانەكەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “دەیان جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانمان كردووە بۆ ئەوەی گرفتەكەمان بۆچارەسەر بكەن، بەڵام جگە لەوەی بەڵێنی بێكرداریان پێداوین هیچیان بۆ نەكردووین، بۆیە ئەگەر دۆخەكە بەردەوام بێت خۆپیشاندانی گەورەتر ئەنجام دەدەین، چونكە لەتواناماندا نەماوە تانكەرێك ئەو بە زیاد لە 50 هەزار دینار بكڕین كە نازانین ئەو ئاوەی لەتانكەرەكەدا هەیە سەرچاوەكەی كوێ‌یە و بۆ خواردنەوە شیاوە یاخود نا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









