دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، چونكە دەكرا پێنج ساڵ پێش ئێستا ئەو بڕیارە بدرایە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی پێنج ساڵ زیاترە مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەكەن، هاوكات پەرلەمانتارانی یەكێتیش پشتیوانی ئەو داواكارییەی مامۆستایانی وانەبێژیان دەكرد، بەڵام سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادە نەبوو بڕیار لەسەر دامەزراندنیان بكات، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانیش لەم كاتەدا دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە پێنج ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندنیان دەكەن بەشێوەی گرێبەست، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین داواكاری و خۆپیشاندان و بایكۆتیان لە ساڵانی رابردوودا ئەنجامداوە، ئێمەش لە پەرلەمانتارانی یەكێتی هەمیشە لەگەڵ داواكاری ئەو مامۆستایانەدا بووین بەڵام سەرۆكی حكومەت بە مەبەست ئامادە نەبوو داواكارییەكەیان جێبەجێ بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا سەرۆكی حكومەت رێگربوو كە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن، بڕیارە تاكڕەوییەكانی سەرۆكی حكومەتیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە هەرگیز گوێی بە پرەنسیپی شەراكەتی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان نەداوە و بەم هەوڵەشی دەیەوێت باری لار و نالەباری خۆی راست بكاتەوە، لە لایەكی دیكەشەوە بەشێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی پێنج ساڵە سەرۆكی حكومەت ئامادە نەبوو واژۆ لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بكات داواكارییەكەیان پشتگوێخرا، لەئێستاشدا كە بڕیاری بەگرێبەستبوونیان خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە بە مەبەستی بەكارهێنانی دەسەڵاتە وەك كەرەستەی پێشوەختەی بانگەشەی هەڵبژاردن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









