هەموو زانیارییەک لەسەر ئەو درۆنە تورکییە بزانە کە لە کەرکوک کەوتە خوارەوە

دیمهنى ئهو فڕۆكه توركیهى كه له كهركوك خرایهخوارهوه | فۆتۆ:
SNN
ئەو درۆنە تورکییەی لە کەرکوک خرایە خوارەوە لە جۆریUAV- Aksungur، تێچووی یەک دانەی 15 تا 20 ملیۆن دۆلارە، بەپێی توانا و تایبەتمەندی نرخەکەی گۆنکاری بەسەردا دەێت.
درۆنی UAV- Aksungur، یەکەمجار لە ساڵی 2022 خراوەتە خزمەتی سەربازی سوپای تورکیا، خێرایی درۆنە 180 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و دەتوانێت 50، کاتژمێر بەبێ گەڕانەوە بۆ بنکەکەی لە ئاسمان بمێنێتەوە، تا بەرزی 40 هەزار پێ دەتوانێت لەئاستی رووی زەوییەوە بەرزبێتەوە، توانای هەڵگرتنی 780 کیلۆگرام تەقەمەنی هەیە، لە یەک کاتدا درۆنی چاودێری و درۆنی هێرش بردینیشە.
درۆنەکە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی دەتوانێت، بەبێ کۆنترۆڵی بنکەکەی بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لە کۆتا جار لێوە فڕیوە، توانای چاودێری هەیە لە هەموو باردودۆخە ژینگەی و کەشوهەواکاندا، ئەمە سەرەڕای هەڵگرتنی مووشەکی ئاراستەکراو بۆ هەر ئامانجێک کە بیەوێت.
ئەمڕۆ درۆنەکەی تورکییەکەی کەرکوک بە سیستمی Pantsir-S1ی رووسی خرایە خوارەوە کە وەزارەتی بەرگری عێراق لە گرێبەستێکدا لە ساڵی 2014، 12 دانە لە وڵاتی رووسیا دەکرێت و سیستمی بەرگرییە روسییەکە لە توانایدایە کۆپتەر و درۆن و تەنانەت فرۆکەی هێرشبەریش بخاتە خوارەوە.

ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









