نزیكەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لەهەرێم دەتوانن دەنگ بدەن تائێستاش240 هەزاركارتی دەنگدان وەرنەگیراونەتەوە

ئامێری هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 كەس مافی دەنگدانیان هەیە هاوكات تائێستاش240 هەزاركارتی دەنگدان وەرنەگیراونەتەوە، هاووڵاتیانیش بۆ دەنگدان دەتوانن لە هەزار و 431 بنكەی دەنگدان دەكرێنەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 یان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960یان دەنگدەری تایبەتن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەزار و 431 بنكەی دەنگدان دەكرێنەوە بەجۆرێك هەزار و 266 بنكەی دەنگدانی گشتی و 165 بنكەی دەنگدانی تایبەت دەبن، هاوكات تا ئێستاش240 هەزار كارتی دەنگدان لە نووسینگەكانی كۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك و ماونەتەوە و خاوەنەكانیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەیان.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژتردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەمڕۆش جارێكی دیكە لە بازنەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك تاقیكردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان دەكرێت، هاوكات رۆژی 16ی مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









