
وه‌رزى دروێنه‌ى گه‌نم له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هه‌ردوو وه‌زیرى دارایی و وه‌زیرى بازرگانى عێراق ئاشكرایده‌كه‌ن له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بڕى 500 ملیار دینارى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ئاب، بە SNNی راگەیاند، “بابەتی دواكەوتنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان جیانەكراوەتەوە لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، چونكە ئەم گرفتە لە چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراقیش بوونی هەیە و پارەی جوتیارانی ئەو پارێزگایانەش دواكەوتووە، ئەوەش بەهۆی كەمی پارەی تەرخانكراوە بۆ كڕینەوەی گەنمی جوتیارانە لەمساڵدا”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى زیاترى ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى به‌وه‌كرد، “بەهۆی زیادكردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆكان لەسەروو ئەو بڕەی پێشتر لە پلانی وەزارەتی بازرگانی دیاریكرابوو وایكردووە كە كورتهێنان هەبێت لەو برە پارەیەی كە بۆ كڕینەوەی گەنمی جوتیاران تەرخانكرابوو لەمساڵدا، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی داوای زیادكردنی تەرخانكراوی دارایی كردووە بە پشتبەست بە مادەی 60ی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی ژمارە 13ی ساڵەكانی 2023، 2024، 2025 كە دەسەڵات دەداتە ئەنجومەنی وەزیران بە زیادكردنی تەرخانكراوی دارایی بۆ چەند بڕگەیەكی خەرجی گرنگ لەنێویشیاندا كڕینی دانەوێڵە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا ئێوه وه‌ك نوێنه‌رانى كورد به‌دواداچوونتان كردووه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به چ ئه‌نجامێك گه‌یشتوون؟ د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئەوەی پەیوەندی بە جووتیارانی هەرێی كوردستانەوە هەیە ئەوەیە كە لەگەڵ هەردوو وەزیری بازرگانی و وەزیری دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بە زووترین كات پارەی جوتیارانی هەرێمیش خەرج بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو دوو وەزیر دڵنیاییان پێداوین كە بەمنزیكانە شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم خەرجدەكەن كە زیاتر لە 500 ملیار دینارە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









