كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكات

مریشک
SNN-
كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكات بەهۆی رێگریكردن لە چوونی بەرهەمەكانیان بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق.
نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”بەهۆی رێگریكردن لە لە چوونی بەرهەمەكانیان بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق، رۆژی یەكشەممە لەدادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكەن”.
وتیشی:لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم نەیانتوانیوە كێشەكە چارەسەر بكەن، بۆیە بڕیاریانداوە لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكەن و رێگریكردن لە چوونی بەرهەمەكانیان جیاوازیكردنە لەنێوان ناوچەكان، بەو پێیەی عێراق یەك سەبەتەی خۆراكە.
بڕیاری تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن كێڵگە پەلەوەرییەكانەوە هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی نرخی مریشك و بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ دانانی باج بەڕێژەی لەسەدا 25ی مریشكی بەستوو، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









