داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 15 ملیار دیناربووە

0
400

SNN-

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە رۆژی 24 تاوەکو 30ی ئابی 2024 نزیکەی 15 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”لە 24-8-2024 تا 30-8-2024، بڕی 14 ملیارو 911 ملیۆن و 389 هەزارو 843 دینار بووە، لەكاتێكدا هەفتەی پێشووتر كۆی داهاتەكە 12 ملیارو 403 ملیۆن و 913 هەزار دینار بووە”.

لە ئامارەکەدا هاتووە کە رێژەی 84%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەو 2% بە شێوەی چەك و 14% بەشێوەی مەقاسە بووە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this