توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ى له خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له كه‌ركوك ده‌ستپێكردووه

دیمه‌نى ئه‌و فڕۆكه توركیه‌ى كه له كه‌ركوك خرایه‌خواره‌وه | فۆتۆ: Anadulu
SNN
له‌دواى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى توركى له شارى كه‌ركوك ئه‌و وڵاته ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێڵكى گه‌رمى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه‌ته‌وه.
رۆژى پێنجشه‌ممه 29ى ئاب، درۆنێكى توركى له جۆری UAV- Aksungur كه تێچووی یەک دانەی 15 تا 20 ملیۆن دۆلارە، له‌لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانى عێراقه‌وه له كه‌ركوك خرایه‌خواره‌وه، دواتر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، “درۆنه‌كه چاودێرى كردووه، به‌هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان توانیمان ده‌ستنیشانى بكه‌ین كه نامۆیه، دواتر خستمانه‌خواره‌وه”.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه، “به‌رپرسانى توركیا په‌یوه‌ندیان به به‌رپرسانى عێراقه‌وه كردووه و هێڵێكى گه‌رمیان دروستكردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه. تووشى شۆك بوون كه هه‌واڵى خستنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه‌یان بیستووه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاكانى عێراق، “توركیا نایه‌وێت بابه‌ته‌كه په‌ره‌سه‌ندنى زیاتربه‌خۆه‌وه ببینێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه ورد بكات له‌باره‌یه‌وه”.
درۆنی UAV- Aksungur، یەکەمجار لە ساڵی 2022 خراوەتە خزمەتی سەربازی سوپای تورکیا، خێرایی درۆنە 180 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و دەتوانێت 50، کاتژمێر بەبێ گەڕانەوە بۆ بنکەکەی لە ئاسمان بمێنێتەوە، تا بەرزی 40 هەزار پێ دەتوانێت لەئاستی رووی زەوییەوە بەرزبێتەوە، توانای هەڵگرتنی 780 کیلۆگرام تەقەمەنی هەیە، لە یەک کاتدا درۆنی چاودێری و درۆنی هێرش بردینیشە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









