بەهۆی دۆخی نالەبارەی ئەمڕۆی هەولێرەوە پارتی لە بازگەکانییەوە رێگری لە هاتنەناوەوەی هاووڵاتیان دەکات

بازگەی پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەفەرمانی بەرپرسانی باڵای پارتی، ئاسایشی ئەو حزبە ئەمڕۆ ڕێگری كردووە لە هاتن و چوونی هاووڵاتیان بە تایبەت گوندنشینانی كاكەیی بۆ هاتنیان بۆ هەولێر و موسڵ بۆ بەشداریكردن لە یادكردنەوەی خیانەتی 31 ئاب.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە سەر لە بەیانی ئەمڕوە كە هاوكاتە لەگەڵ یادكردنەوەی خیانەتی 31ی ئابی ساڵی 1996 بەفەرمانێكی بەرپرسانی باڵای پارتی، بازگەكانی نێوان هەولێر و موسڵ ئاگاداركراونەتەوە كە گومانیان لەهەر هاووڵاتییەك هەبوو بچێتە هەولێر بۆ بەشداریكردن لە یادی خیانەتی 31ی ئاب ڕێگری لێبكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر ئەمڕۆ لە بازگەكانی نێوان هەولێر و موسڵ ئەو فەرمانە جێبەجێكراوە و ڕێگە لەهاتن و چوونی هاووڵاتیان گیراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم مەڵبەندەكانی هەولێر و موسڵی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەشداری ئەو یادە بكەنەوە كە بووە هۆی هێنانی سوپای ڕژێمی بەعس بۆ شاری هەولێر.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەش هاتووە ئاسایشی پارتی بە تایبەت ڕێگرییان لە گوندنشینانی كاكەیی كردووە بۆ ئەوەی بڕۆنە هەولێر یان موسڵ، چونكە زۆرینەی گوندنشینانی كاكەیی لایەنگری یەكێتی نشتیمانی كوردستانن و ئاسایشی پارتی ڕێگەیان نەداوە ئەمڕۆ هیچ جۆرە هاتووچۆیەك بۆ دەرەوەی گوندەكانیان ئەنجام بدەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









