بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی گرفتەكانی مووچەی فەرمانبەران درێژە دەكێشێت

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بووەتەهۆی ئەوەی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درێژە بكێشێت، بەوهۆیەشەوە ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم باجی پابەند نەبوونی هەرێم بە بڕیارەكانیی دادگای فیدراڵییەوە دەدەن.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی گرفتی مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروستكردووە و ئەم گرفتانەش درێژە دەكێشن ئەگەر حكومەتی هەرێم هەر بەدەوام بێت لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستا و پابەند نەبێت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و گێرانەوەی داهاتی ناوخۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك فراكسیۆنە كوردییەكان دەبێت كۆدەنگ بین و لە گەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، واژۆ كۆبكەینەوە بۆ بانگهێشتكردنی لایەنی پەیوەندیدار پێیان بڵێن گوناهی خەڵكی هەرێمی كوردستان چییە لە كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم یان حكومەتی عێراق پێویستە رێكاریان بەرامبەر بگیرێتەبەر بەڵام ناكرێت فەرمانبەری هەرێمی كوردستان سزابدرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانی داگای فیدراڵییەوە مووچەخۆر و خانەنشینان سزادەدرێن و باجەكەی دەدەن، بۆیە دەبێت كۆتایی بەم جۆرە لە حكومڕانییە بهێندرێت و چیدیكە فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی پابەند نەبوونەكانی حكومەتی هەرێمەوە سزا نەدرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









