“بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ستەمی لە هەزاران مامۆستای دیكە كردووە”

گردبوونەوەی وانەبێژان
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بووەتەهۆی بێیەش بوونی زیاتر لە هەزار و 500 مامۆستای وانەبێژ لەدامەزراندن كە چەندین ساڵە خزمەتیان كردووە بەڵام ناویان لە سیستمی پەروەردەكاندا دەرهێنراوە، جەختیش دەكاتەوە ئەو بڕیارە هیچ خزمەتێك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ كەدەكرێنە گرێبەست هەژمار ناكات.
هەڤاڵ عەبدوڵا، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای دەرچوونی بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گریبەت لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم، بۆمان دەركەوتووە كە زیاد لە هەزار و 500 مامۆستای وانەبێژ ناویان لە سیستمی پەروەردەكاندا نییە و ئەمەش بەهۆكاری ئەوەی كە پێشتر بەهەر هۆكارێك بێت وازیان هێناوە یاخود لابراون، بەوجۆرەش مافی ئەو هەزاران مامۆستایە دەفەوتێت كە چەندین ساڵە خزمەت دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی كە ئەو ژمارە زۆرەی مامۆستایان بێبەشدەكرێن لەدامەزراندن، لەهەمان كاتیشدا كە ئێمە بڕیاری دامەزراندنمان بۆ دەركراوە ساڵانی خزمەتمان بۆ هەژمار ناكرێت و تەنها لەكاتی خانەنشینبونماندا سوود لەو خزمەتە دەبینین، بۆیە ئەگەر ئەو خزمەتەمان بۆ هەژمار نەكرێت ئەوا ستەمێكی دیكەیە لە ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێت.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشی خستەڕوو، مامۆستای وانەبێژمان هەیە زیاتر لە 15 ساڵە خزمەتی هەیە، بۆیە پێویست بوو مامۆستایانی وانەبێژ بكرێنە مووچەخۆری هەمیشەیی و دابمەزرێن، چونكە جیاوازی ئەو بڕە پارەیەی كەبۆ مامۆستایانی وانەبێژ، كەلە ئێستادا بونەتە گرێبەست خەرجدەكرێت لەگەڵ دامەزراندنیان بە نزیكەیی هەشت ملیار دینارە، كەئەمەش بڕێكی كەمە بۆ حكومەت و دەكرا بڕیاری بە هەمیشەیی دامەزراندمان بۆ دەربكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









