ترەمپ جارێکی تر هێرشدەکاتەوە سەر کامالا هاریس و دەڵێت مەترسییە بۆ سەر دیموکراسی وڵات

کامالا هاریس و ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ جارێکی تر هێرشی کردە سەر کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و رایگەیاند، کامالا مەترسییە بۆ سەر دیموکراسی وڵات.
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەبارەی وتەکانی کامالا هاریس لەسەر پاراستنی سنورەکانی ئەمریکا دەڵێت “کامالا هاریس لاوازترین کاندیدی سەرۆکایەتییە لە مێژوودا بەتایبەت لە بابەتی دۆسیە تاوانکارییەکاندا”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “کامالا رێگەی بە ملیۆنان کۆچبەر داوە سنورەکانی وڵات ببڕن کە هاوشێوەی نەبووە، لە نێو ئەو کۆچبەرانەدا کەسانی بەندکراو و چەک هەڵگر و تیرۆرستی تێدایە، ئەمەش مەترسیی بۆ سەر دیموکراسی وڵات دروستدەکەن”.
ئەمە لە کاتێکدایە کامالا هاریس لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا کە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی هەڵبژێردراوە وتوویەتی “پێویستە سزایی ئەو کەسانە بدرێت کە بەشێوەیەکی نایاسایی سنوری وڵات دەبڕن و دێنە خاکی ئەمریکاوە”.
کامالا لەو چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ سێ ئێن ئێنی ئەمریکی ئەنجامیدا بوو، جەختی لەسەر هەڵوێستی خۆی کردەوە سەبارەت بەو کۆچبەرانەی بەدرێژایی سنووری باشووری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک بەکاردەهێنن و وتی، “بڕیار و بۆچوونەکانم سەبارەت بەوەی کە پێویستە چی بکەین بۆ پاراستنی سنوورەکەمان نەگۆڕاوە.”
هاوکات، “دوو خولم وەک داواکاری گشتی کالیفۆرنیا بەسەر برد بۆ دادگاییکردنی ڕێکخراوە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان و چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکانی یاساکانی ئەمریکا سەبارەت بە قاچاخبردنی چەک و ماددە هۆشبەرەکان و پەڕینەوەی خەڵک لە سنوورەکانمانەوە.”
پرسی کۆچبەر یەکێکە لەو پرسە گەرمانەی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بەکاردەهێنرێت، هەروەها یەکێکە لەو بابەتانەی کە ترەمپ ئارەزووی دەکات، بەڵێنیدا سەرکردایەتی “ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوە”ی بەرفراوان دەکات ئەگەر دووبارە وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









