“یەكێتی خۆی بەخاوەنی پرۆژەیاسای بە پاریزگاكردنی هەڵەبجە دەزانێت”

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە هەموو توانایەوە لەهەوڵی یەكلایی كردنەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەیە بۆ ئەومەبەستەش سەرۆكی یەكێتی و سەرۆك كۆمار و ئێمەش لە فراكسیۆنی یەكێتی بەڵێنمان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان وەگرتووە لە نزیكترین كاتدا ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕلگەیاند: هەوڵەكانمان بە ئاراستەی كۆتایی هێنان بە پرسی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆككۆماری عیراق لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی بەوەكالەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كردووە، داوایكردووە كە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گەل و پێزانین و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و ئەو قوربانیانەی گەلی كورد، كە رووبەڕووی كیمیاباران و ئەنفال بونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكی یەكێتی و فراكسیۆنەكەمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یەكێتی خۆی بەخاوەنی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەزانێت، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵی زۆرمانداوە تا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژە یاساكە كراوە، بۆ خوێندنەوەی سێیەم و كۆتایی هێنان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە 87 ئیمزای پەرلەمانتارانمان كۆكردۆتەوەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كردوە.
ئەو نوێنەرەی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو واژۆیانەی كۆمان كردووەتەوە نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكانی تێدایە و داوامان كردووە خوێندنەوەی سێیەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت و هەوڵی كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگیش دەدەین بۆ پرۆژە یاساكە، بۆ ئەوەی لەكاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەكە بتوانرێت دەنگی پێویست بهێنێت، بەمەش هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عیراق.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









