“شاندێكى دارایی عێراق سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه”

عه‌توان عه‌توانى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
SNN
بڕیاره شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ پابه‌ندبوونى هه‌رێم به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی‌ش له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: هه‌رێم به‌پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى شایسته داراییه‌كانى وه‌رده‌گرێت، پێویسته به‌پێى هه‌مان بڕیاریش ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانى جێبه‌جێ بكات.
شه‌وى رابردووى دووشه‌ممه 2ى ئه‌یلول، عه‌توان عه‌توانى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (عه‌هد) باسى له كێشه داراییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و وتى: “حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر ناردنى داهاتى ناوخۆ، به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا به‌شێكى كه‌مى داهاتى باجى ناردووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، عه‌توان عه‌توانى باسى له پرسى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كرد له به‌غداوه و وتى: “هه‌رێم به‌پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى شایسته داراییه‌كانى وه‌رده‌گرێت، پێویسته به‌پێى هه‌مان بڕیاریش ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانى جێبه‌جێ بكات”.
به وته‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی، “لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و پابه‌ندبوونى هه‌رێم به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “گرنگه حكومه‌تى عێراق رێژه‌ى پابه‌ندی حكومه‌تى هه‌رێم به بڕگه‌كانى یاساى بودجه پەیوەیست بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتیەكان. له ماوه‌ى مانگێكدا ئاشكرا بكات”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









