
زیندانى ناوه‌ندى مه‌كالا له كۆنگۆ | فۆتۆ: DW
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى ئه‌یلول، ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى كۆنگۆى دیموكرات به فه‌رمى رایانگه‌یاند، لەکاتی هەڵاتنیان لە زیندانى مه‌كالا له شارى كینشاسا، 129 زیندانی کوژران.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، جاكویمه‌ین شه‌بانى لوكۆ، سیاسه‌تمه‌دارى كۆنگۆ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس ئاشكراى كرد، “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى هه‌وڵێكى هه‌ڵاتندا له زیندانى ناوه‌ندیى مه‌كالا كه ده‌كه‌وێته شارى كینشاسا، 129 زیندانى كوژراون، 59ى تر بریندار بوون، 24 له كوژراوه‌كان به ته‌قه‌ى راسته‌وخۆ كوژراون، ئه‌وانه‌ى تریش له ئه‌نجامى پاڵه‌په‌ستۆ له‌كاتى راكردنه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
وتیشى: “ئاگر له به‌شى ئیداره، نه‌خۆشخانه، عه‌مبارى خواردن و پرسگه كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌ته‌واوه‌تى بیناكان وێران بوون، به‌ڵام له ئێستادا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پاتریك مویایا، وته‌بێژى حكومه‌تى كۆنگۆ زانیارییه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس نووسیویه‌تى، “هه‌وڵێكى راكردن له زیندان روویداوه”، به به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كى تر ئاشکرا بکات.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه له زیندانى مه‌كالا هه‌واڵى راكردن ده‌درێت. له ساڵى 2017، لانیكه‌م 4 هه‌زار زیندانى كه هاوتایه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى ژماره‌ى ئه‌و زیندانیانه‌ى كه ئێستا له‌نێو زیندانه‌دان هه‌واڵى راكردنیاندا، له ئه‌نجامدا 80 زیندانى كوژران.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









