پاش 33 ساڵ له داخستنى، سویسرا باڵیۆزخانه‌كه‌ى له عێراق ده‌كاته‌وه

ئاڵاى سویسرا | فۆتۆ: freepik
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سویسرا رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غداى پایته‌ختى عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
سویسرا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه له ساڵى 1991 به‌هۆى شه‌ڕى كه‌نداوه‌وە هه‌ستا به داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له عێراق.
پاش تێپه‌ڕینى 33 ساڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى ئه‌یلول، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، “بڕیاریانداوه باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غداى پایته‌ختى عێراق دووباره بكه‌نه‌وه”.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كارى بابه‌ته‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ى به‌وە كردووه، “ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندیی سویسرا ئامانجى له كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه بریتیه له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات. گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانى ئابوورى و ئاسایش”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سویسرا له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “مه‌به‌ستیانه له بابه‌تى كۆچبه‌راندا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكه له‌ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌يان و به‌هێزتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









