
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ دەستكرا بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان، خانەنشینانی شارستانی و ناوخۆ بەهاوتاكراوی مووچەكانیان وەرگرت، بەڵام خانەنشینانی هێزەكانی پێشمەرگە نە مووچەیان پێدراوە و نە بەهاوتاكراویش مووچەیان پێدەدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی خانەنشینی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق ئەو خانەنشینانەی گرتووەتەوە كە دۆسیەی تەواویان هەبووە و هیچ گرفتێك لە دۆسییەكانیاندا نەبووە، بە نمونە لە بابەتی فەرمانی دامەزراندن و ساڵانی خزمەت و بایۆمەتری و تادواجار فەرمانی خانەنشین بوونی.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی ناوخۆ لە دۆسییەكانیاندا ئەو بەڵگەنامانەیان هەبووە و هیچ گرفتێكیان نەبووە، بۆیە ئەمڕۆ بەبێ گرفت بەهاوتاكراوی مووچەكانیان بۆ خەرجكرا و مانگەكانی داهاتووش بە بێ گرفت مووچەیان پێدەدرێت.
ئەو بەرپرسەی خانەنشینی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری ئەوەی كە ناتواندرێت مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بەهاوتاكراوی دابەشبكرێت ئەوەیە كە زۆرینەی ئەو كەسانەی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە وەردەگرن، لە دۆسیەكانیاندا فەرمانی دامەزراندن و ساڵانی خزمەت و بایۆمەتریان نییە و تەنها فەرمانی خانەنشین بوونیان هەیە، ئەمەش گرفتەو دەبێت چارەسەر بكرێت پاشان مووچەكانیان بەهاوتاكراوی دابەشدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









