وردەكاری هاتنی شاندی لیژنەی دارایی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە شاندێك بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بێنە هەرێمی كوردستان و بەوتەی ئەندامێكی لیژنەكەش بۆ كۆكردنەوەی زانیارییە لەبارەی دۆسییەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەروەها بڕی داهات و خەرجییەكان و چەند دۆسییەكی دیكەی داراییە و دواتر نوسینی ڕاپۆرتێكە لەوبارەیەوە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا وادەی هاتنی شاندی لیژنەی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان دیار نییە، بەڵام هاتنی ئەو شاندە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق چەند بابەتێك تایبەت بە دۆسیەی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا لەخۆدەگرێت كە لە ئێستادا بوونەتە ناكۆكەی لەنێوان هەرێم و عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بابەتانەی كە وابڕیارە شاندەكەی لیژنەی دارایی زانیارییان لەبارەوە وەربگرێت بریتین لە دۆسییەی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم و هەروەها بڕی داهاتی نەوتی و نانەوتی و بڕی خەرجییەكان و چەند دۆسییەكی دیكەی داراییە و دواتر نوسینی ڕاپۆرتێكە لەوبارەیەوە، چونكە كاری پەرلەمان چاودێریكردنە و جێبەجێكردنیش كاری حكومەتە.
هەر ئەمڕۆش عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی عەهد ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق لە ڕووی مرۆییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا كردووە و حكومەتی هەرێم تا ئێستا هەموو داهاتەكانی ڕادەست نەكردووە، هاوكات شایستە داراییەكانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەدرێت و دەبێت هەرێمیش پابەندییەكانی جێبەجێ بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









