ڕێگریكردن لە هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی عێراق نرخه كەی زیاتر دابەزاند

مریشک
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی مریشكی زیندوو بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق، نرخی مریشكی زیندوو زیاتر دابەزی، بەجۆرێك كیلۆیەك مریشك نزیك بووەتەوە لە دوو هەزار دینار، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات تا بارێك مریشك دەگەیەنینە بەغدا، زیاتر لە چوار ملیۆن دینار وەك باج دەدەینە بازگەكان.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕگەیاند:گرفتەكانی خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان بەردەوامی هەیە و بەوهۆیشەوە زیانێكی زۆر لە خاوەن كیڵگەكان گەیشتووە، بەتایبەت بابەتی ڕێگریكردن لە لە هەناردەكردنی بەرهەمی كیڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق زیانێكی زۆری لێداوین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا كە نرخی مریشكی زیندوو هەرزوان بووە، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ڕێگەنادرێت بەرهەمی كیڵگەكانی هەرێم ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت، بەجۆرێك تا بارێك مریشكی زیندوو دەگەیەنینە بەغدا دەبێت بڕی زیاد لە چوار میلیار دینار وەك باج و گومرگ بدەین بە بازگەكمان ئەوەش بڕێكی زۆرە و هێندەی دیكە بارگرانی لەسەر خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان دروستكردووە، ئەوەش وایكردووە بەرهەمی ناوخۆ كێشەی بۆ دروست ببێت.
ڕاستگۆ تاڵب، یەكێك لە مریشكفرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕلگەیاند: ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە بەردەوام نرخی مریشك ڕوو لە دابەزین دەكات، بە جۆرێك هەفتەی رابردوو كیلۆی مریشك بە دوو هەزار و 400 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك لە نێ,ان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 100 دینار دەفرۆشین و نرخەكەشی بەردەوامە لەدابەزین، هاوكات بەرهەمی زۆربەی كیڵگەكانیش لەیەك كاتدا هەموویان پێكەوە پێگەیشتوون لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری دەكرێت ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت بۆیە نرخی مریشك بەردەوامە لەدابەزین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









