
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی ئابەوە رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی لە وڵاتدا کەمکردووەتەوە، بە جۆرێک لە رۆژێکدا 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمکراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 6ی ئەیلوول، وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوای رێککەوتن لەگەڵ ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لە 27ـی ئابەوە بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتەکە لە رۆژێکدا بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەمکراوەتەوە، کە تا مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو بەردەوامدەبێت، هاوکات ئەم کەمکردنەوەیە بەکارھێنانی ناوخۆش دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، عێراق لەگەڵ حەوت وڵاتی دیکەی ناو ئۆپیک پڵەس رێککەوتووە، بۆ درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو بەبڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە هەمان کاتدا پێویستە ئاستی بەرھەمھێنان لە یەکی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 قۆناغ بە قۆناغ ئاسایی بکرێتەوە، ئەو رێکارەش لە چوارچێوەی ھەوڵەکاندایە بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی نەوتی خاوی جیھاندا.
رۆژی پێنجشەممەش، ئۆپیک پڵەس رایگەیاندبوو، رێککەوتوون لەسەر دواخستنی زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی داھاتوو بۆ ماوەی دوو مانگ، دوای ئەوەی نرخی نەوتی خاو نزمترین ئاستی لە ماوەی نۆ مانگدا تۆمارکرد.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









