
هەڵبژاردن
SNN
سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای عێراق رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وادەی بانگەشەیش دیاریدەکرێت کە پێدەچێت 16 بۆ 17ی ئەیلوول بێت.
ئەمڕۆ هەینی 6ی ئەیلوول، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، لە بارەی نوێترین هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنی وادەی بانگەشە رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو ناوى کاندیدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنەوە پەسند دەکرێت.
ئاشکرایکرد، لە دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان وادەی بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات کە چاوەڕوان دەکرێت بکەوێتە 16 یان 17ـی ئەیلوول، هاوکات کاتژمێر 6ی ئێوارەی رۆژی 18ی تشرینی یەکەم بانگەشە رادەوەستێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 20ی تشرینى یەکەمى 2024 وەک رۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکردووە، دوو رۆژ بەر لەوەش دەنگدانى تایبەت دەکرێت، واتە 18ی تشرینی یەکەمی 2024.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









