بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار ئەمریکا هاوکاریی سەربازی ئۆکرانیا دەکات

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا
SNN
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، بۆ جارێکی تر هاوکاریی سەربازیی ئۆکرانیا دەکات بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار، ئەمەش پێداویستییە سەربازییەکانی ئۆکرانیا پڕدەکاتەوە.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازی نوێی ئۆکرانیا دەکات، هاوکات ئەمەش دوای ئەوە دێت ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان کردبوو کە هاوکاریی سەربازیی وڵاتەکەی بکرێت و رێگەیەک بۆ سنوردارکردنی لەشکرکێشییەکانی روسیا بگیرێتە بەر، بەتایبەت ئەو تاوانکاریانەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دونیتسک دەیکات لە وڵاتەکەیدا.
زیلینسکی لە میانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانانی کیێڤ لە بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ڕامشتاین لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا جەختی لەوەکردەوە، داواتان لێدەکەم چالاکتر بن لە کارکردن لەگەڵ ئێمەدا لە بواری بەرگری ئاسمانیدا، هاوکات رێگەبدرێت بە بەکارهێنانی موشەکی دوور مەودا، نەک تەنها لەسەر خاکە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا، بەڵکو لەسەر خاکی ڕووسیاش.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









