“دۆخی هەوای هەولێر بەجۆرێک ژەهراویە بۆ هەڵمژینیش نابێت”

0
970

SNN

ماڵپەڕی مایکرۆسفت-ی ئەمریکی، لە بەشی کەشوهەواکەیدا، کە بە یەکێک لە ماڵپەڕە ورد و پڕ زانیارییەکان دادەنرێت لە بواری کەشوهەوا، ئاماژە بە دۆخی نا لەباری کەشوهەوا لە هەولێردا دەکات و ئەوە رووندەکاتەوە، هەوای هەولێر بەجۆرێک ژەهراوی بووە کە نەک کەڵکی هەڵمژینی نەماوە بەڵکو نابێت بەر پێست و روخساریش بکەوێت.

ماڵپەرە کە بەردەوام و بەشێوەی ئۆنڵاین جگە لە گواستنەوەی زانیارییەکانی گەرما و باران و هەورەبروسکە و رەشەبا و بومەلەرزە، یەکێک لە بەشە گرنگەکانی بریتییە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر پاکژی و کوالیتی هەوا لە سەرجەم شارەکانی جیهان، ئەوەی شایەنی تێبینییە لەسەر ئاسمانی هەولێر رێژەی پیسی هەوا گەیشتووەتە “زۆر ناتەندروست” واتا بوونی تۆز و گازی قورس لە هەوەدا، ئەمە سەڕەرای بوونی ماددەی ژەهراوی کوشندە کە ئەو هەوایە بۆ هەڵمژین نابێت، ماڵپەڕەکە هۆشداری توند دەدات لە مانەوە لە ماڵەوە و نەچوونە دەرەوە ئەمە سەڕای داخستنی پەنجەرەی ماڵەکان بۆ ئەوەی هەوای دەرەوە نەیەتە ژوورەوە.

ماڵپەڕەکە بۆ شاری هەولێر ئامۆژگاری ئەوەشمان دەکات کە نەک هەواکەی کەڵکی هەڵمژینی نییە بەڵکو نابێت بەر پێویست و روخساریش بکەوێت چونکە رێژەی پاکژی هەوا 229 لە 400، بەمەش گەر بەراوردی بکەین بە ناوچەیەک کە هەوایەکەی پاکژی هەبێت دەبێت تێژەکەی لە خوار 70 وە بێت.

پێشتریش لە بەدواداچوونێکی SNN، ئاماژە بەوەکرا، کە بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری پاڵاوگەی نایاسی لە نێو هەولێردا کە لەلایەن پارتییەوە بەڕێوە دەبرێت وای کردووە، خاک و ئاو هەوا، پێکەوە پیس بکات، سەرەڕای دەردانی چەندین جۆر گازی ژەهراوی کە ئاکامەکەی بڵاوکردنەوەی چەندین جۆر نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی بۆماوەییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this