بۆ ئەم مانگەش بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان كەمكرایەوە

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە دوومانگی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری دەدرا بە پێشمەرگەو ئەفسەرانی لیواهاوبەشەكان زیاد لە 430 هەزار دینار بوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە ئەو بڕە پارەیە بۆ 385 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، هاوكات سبەی دەستبەدابەشكردنی هاوكارییەكەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیارە سبەی دووشەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی ئەو هاوكارییەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكانی پێشمەرگە تەرخانكراوە بۆ مانگی هەشت، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕی ئەو هاوكارییەی دەدرێت بە پێشمەرگە كەمكراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN- یەکەم و دووەم بڕی هاوکاری کە بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان بەبێ جیاوازی بڕی 432 هەزار دینار دابەشدەكرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕەكە بۆ385 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سود مەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تەرخاندەكرێت مانگانە بڕی 25 ملیار دینارە، ئەو بڕە پارەیەش گۆنكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكو ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە زیاد بوونی ژمارەی ئەفەسەر و پێشمەرگانەیە كە چوونەتە ناو لیوا هاوبەشەكان، ئەگەر بۆمانگەكانی داهاتووش چەند لیوایەكی دیكە بخرێنە سەر لیواهاوبەشەكان ئەوا بڕی ئەو 25 ملیارەی دابەشدەكرێت بڕێكی كەمتر دەدرێت بە پێشمەرگەو ئەفسەرانی سەر بە لیواهاوبەشەكان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








