
مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران چەند بڕیارێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەركردووە و دەشڵێت: دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەتری و كۆدی بێهاوتایان هەبێت و نابێت ناو و كۆدی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت.
بەپێی گشتاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە دەربارەی لیستی مووچەی مووچەخۆران ڕایگەیاندووە، “دەبێت لە لیستی مووچەدا گشت فەرمانبەران ناویان لە لیستدا هەبێت و بە میلاك هەژمار بكرێت، مووچەخۆران و ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، دەبێت بنووسرێن.”
ئاماژە بەوەشكراوە “دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەترییان كردبێت و كۆدی بێهاوتا (UPN)یان هەبێـت و نابێت لە لیستی مووچەدا دووبارە بێتەوە، بەپێچەوانەوە ڕەت دەكرێنەوە.”
جەختیش كراوەتەوە، نابێت ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت: “ئەگەر لە لیستی مووچەدا ناوی دووبارە هەبوو، بەڵام یەك كەس نەبوون و دوو كەسی جیا بوون، پێویستە ناوی دایكیان بنووسرێت.”
وەزارەتی دارایی لە گشتاندنەكەیدا دەڵێت: “دەبێـت لە لیستی گرێبەستەكان، ڕۆژی دامەزراندن و ڕۆژی نوێكردنەوەی گرێبەستیان بنووسرێت.”
جەختیشكراوەتەوە، “مانگانە لیستی مووچە بە سیدی و كاغەز بۆ وەزارەتی دارایی بنێردرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەك میلاك زیاد بێت، جگە لە حاڵەتی گواستنەوەی ڕاژە و بۆ ئەوەش دەبێت ڕوونكردنەوە بدرێت و دەبێت پلە و مەرتەبە بە شێوەیەكی دروست بنووسرێت.”
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









