کۆمیسیۆنی باڵای عێراق سێ کاندیدی لە هەڵبژاردن دورخستەوە

هەڵبژاردنی عێراق
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی سێ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دورخستەوە، بەهۆی ئەوەی مەرجەکانی کۆمیسیۆنیان تێدا نەبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئەیلوول، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەهۆی پێشلکارییەکان لە دەقی 21ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ژمارە یەکی ساڵی 1992 سێ کاندیدی رەتکردەوە کە مەرجی پێویستیان نییە.
ئەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دورخرانەوە، بریتین لە شێروان شێروانی بەربژێری ژمارە 1ی لیستی هەڵوێست لە هەولێر، شڤان سەعید، بەربژێری ژمارە 3ی نەوەی نوێ لە دهۆک، لەگەڵ جەعفەر عوسمان، بەربژێری ژمارە 44ی لیستی گۆڕان.
هاوکات، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە حیزبی ئەو کاندیدە دوورخراوانە دەکات، تاوەکو سێ ڕۆژی دیکە ناوی کاندیدی جێگرەوە بۆ کۆمیسیۆن بنێرن.
بەگوێرەی بڕگەی چواری ماددەی 21 ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان مەرجە کاندید بە هیچ جۆرە تاوانێک حوکمی زیندانی نەدرابێت، کە لە ڕەوشت و ئادابی گشتی و دەستپاکی لایدابێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









