راگەیەنراوی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی هەردوو شاندی دارایی هەرێم و عێراق

0
978
کۆبوونەوەی شاندی دارایی هەرێم و عێراق

SNN

ئەمڕۆ شاندی دارایی عێراق و هەرێژم لە بارەی چەند پرسێکی تایبەت بە بودجە و مووچە و داهاتە ناوخۆییەکانەوە کۆبوونەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پێویستە رێز لە بنەماکانی دەستور بگیرێت و داکۆکی لە مافی هاووڵاتیانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق وەک یەکبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئەیلوول، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، گفتوگۆمان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد و جەختمان لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

رایگەیاندووە، کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان، بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، حکومەتی هەرێم  جەختی لەوەکردۆتەوە، کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.

جەختیکردەوە، کە هەرێمی کوردستان ، هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

هاوکات فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری هاوڕابوو لەسەر گرنگیی و پێویستی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور وتیشی” هاتنی ئەم شاندە باڵایەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە.”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد و کۆبوونەوەکانیش لە کەشێکی ئەرینێیدا بەڕێوەچوون کە تێیدا بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بیروڕا دەربارەی چارەسەکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە کۆبووەنەوەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this