تەیف سامی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێم دەخاتەڕوو

SNN
وەزارەتی دارایی عێراق ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو ئەنجومەنی ئابووری حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات و تیادا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆکان بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشەتوایی دارایی نێوان هەردوولا دەکات.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێرقدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری عێراق و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی كوردستان، كە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمەكانی پتەوكردنی هاوكاری ئابووری لەنێوان هەرێم و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ پرسە ئابورییە هەڵپەسێردراوەكان.
ئاماژەبەوەشکراوە، گفتوگۆكان لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی فیدراڵی دێت بۆ پتەوكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دۆسییە داراییە هاوبەشەكانی وەك مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێم و دەروازە سنورییەكان، لەپاڵ هەماهەنگی سیاسەتی باج و گومرگ، لە گرنگترین ئەو پرسانەن كە كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ئابووری عیراق هەیە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە: گفتوگۆكان دەرفەتێكی مێژووییە بۆ دەستەبەركردنی ئاشتەوایی دارایی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق، هاوكات جەختی لەسەر گرنگیی پتەوكردنی هاریكاری دارایی نێوان هەردوولا كردەوە بەئامانجی گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ پرسە دارایی هەڵپەسێردراوەكان.
وەزیری دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتن لەسەر میكانیزمێكی دادپەروەرانە بۆ دابەشكردنی داهاتەكان نەوت و دەروازە سنورییەكان، یارمەتیدەر دەبێت لکە پتەوكردنی متمانەو سەقامگیری ئابووری وڵات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









