بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك گرفت بۆ پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ دروستبووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لە سنوری قەڵادزێ گرفت بۆ ئاوی پرۆژەی خاس دروستبووە ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوك لەو سنوورە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ساڵانە لەم وەرزەدا بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لە ئێران ئەم گرفتانە دووبارە دەبنەوە.
مارف مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بە SNNی ڕاگەیاند: رۆژی یەکشەممە جارێكی دیكە ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتەوە و بەهۆیەشەوە لە سنووری قەڵادزێ ئاستی ئاوی زێیەكە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە ئەوەش گرفتی بۆ پرۆژەی ئاوی خاس دروستكردووە كە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی سنووری قەڵادزێ و دەوروبەری دابیندەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتەكە لەوەدایە كە بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لە لایەن ئێرانەوە ئاستی گلدانەوەی ئاو لە حەوزەكانی پڕۆژەی خاس بۆ دوو مەتر دابەزیوە ئەوەش بڕێكی كەمە و لە ئاست دابینكردنی ئەو نیە بۆ پرۆژەكە بەوەش گرفت بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ سنوری قەڵادزێ دروست دەبێت.
بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی خاس ئەوەشی خستەڕوو، وەك چارەسەرێكی هەنووكەیی توانیومانە چەند بەربەستێك بۆ گلدانەوەی ئاو لەبەردەم حەوزەكانی پرۆكە دروست بكەین بۆ ئەوەی ئاستی ئاوی گلدراوە بەرز بكەینەوە، چونكە ئەگەر ئاستی ئاو لە حەوزەكان كەمتر ببێتەوە لە دوو مەتر ئەوكات گرفتی ناتواندرێت ئاو دابەشبكرێت لەڕێگەی پرۆژەكەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









