وەزیری دادی تورکیا: 24 کەس لەسەر کوشتنى نارین گۆران دەستگیرکراون

نارینی تەمەن 8 ساڵ
SNN-
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە کوشتنی نارین گۆران، کچە هەشت ساڵانەکەی دیاربەکر بەردەوامە و ژمارەی دەستگیرکراوانی دۆسییەکەش گهیشته 24 كهس کە دایکی، باوکی، برا گەورەکەی، دوو مامی لەناو گومانلێکراوەکاندان.
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند: بە وردیی و وریاییەکی زۆرەوە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵان دەکەن ئەو کەسانەی کۆتاییان بە ژیانی نارین هێناوە لە سزاکەیان رزگاریان نابێت و ئەم دۆسییەیە رووندەکەنەوە.
دەشڵێت:” تاوەکو درەنگانی شەوی یەکشەممە، 24 گومانلێکراو لەسەر کوشتنی نارین دەستگیرکراون کە دوانیان دایک و باوکی نارین-ن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بارەی کوشتنی نارینەوە دەڵێت:”ئەوانەی نارینیان کوشت سزاکەی وەردەگرن، ئەوانەی نارینیان لە ئێمە کرد دەبێت قورسترین سزای شایستە بدرێن، دەمەوێت ئەوە بزانرێت بۆ ئەو مەبەستەش خودی خۆم بەدواداچوون بۆ قۆناغی یاسایی کەیسەکە دەکەم”.
نارین لوقمان، دانیشتووى دیاربەکر رۆژی 21ـی ئاب و دوای گەڕانەوەی لە کۆرسی قورئان خوێندن بێسەروشوێن ببوو، بەڵام دواى 19 رۆژ لە دیارنەمانى، تەرمى نارین لە دووری کیلۆمەتر و نیوێک لە ماڵەکەیان و لەنێو تورەکەیەکدا لە قهراغى ئاوێکدا دۆزرایەوە، ئەوەش دواى ئەوەى کەسێکى نەناسراو پەیوەندى بە هێزەکانى جەندرمەى تورکیاوە کردبوو و شوێنى تەرمەکەى بۆ ئاشکرا کردبوون، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کێ بووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









