ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بۆ 14 کەس بەرزبووەوە

SNN-
میدیای فەرمیی سووریا (سانا) رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نێوەڕاستی ئەو وڵاتە،گەیشتە 14 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە 43 کەس.
شەوی یەکشەممە (8-9-2024) ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا و بەهۆیەوە ئاگر لە نزیک شاری مەسیاف لە رۆژئاوای حەما کەوتەوە و میدیای فەرمیی سووریاش لە زاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مەسیافەوە دەڵێت، ئەوانەی کوژراون و بریندار بوون، خەڵکی سڤیلن.
بەرپرسێکی ئەمنی بە ئاژانسی سانای راگەیاندووە، ئیسرائیل لە سنووری ئاسمانیی لوبنانەوە هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ژمارەیەک پێگەی سەربازیی سووریا. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا بەرپەرچی ژمارەیەک لە مووشەکەکانی داوەتەوە.
لە ماوەی شەڕی 13 ساڵەی نێوخۆی سووریادا، ئیسرائیل زوو زوو هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر وڵاتەکە و پێگەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تارانی کردووەتە ئامانج، بەڵام سوپای ئیسرائیل لێدوان لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر سووریا نادات و پشتڕاستیان ناکاتەوە.
هێرشەکەی شەوی یەکشەممە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییە هەرێمییەکان، لە کاتێکدا بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشە دەکەن تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بکەنەوە کە کۆتایی تەممووز لە تاران کوژرا.
ئێران کە هێزی سەربازیی لە سووریادا هەیە، بەڵێنیداوە “سزای توند”ـی ئیسرائیل بدات، بەڵام زیاتر لە 40 رۆژ بەسەر کوشتنی هەنییەدا تێپەڕیوە و هێشتا هیچ وەڵامێکی سەربازیی نەبووە.
مانگی نیسانی ئەمساڵ، ئێران بە سەدان درۆن و مووشەک بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی دیمەشق، کە نزیکەی هەموو ئەو درۆن و مووشەکانە، لە لایەن سیستمی بەرگریی ئیسرائیل و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە خرانە خوارەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









