مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق داخران

SNN-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بە داخستنی مەرز و دەروازەکان
بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە دوای بریارێک لە لایەن ئەنجومەنی وەزاری ئابوری حکومەتی فیدراڵی کە هەریەک لە بەرهەمەکانی (خەیار، تەماتە و پیاز، کولەکە و شوتی ) مۆڵەتی هاوردەکردنیان کرابووەوە کە ئەمەش پێچەوانەی ڕۆژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی بوو ، بەهۆی بوونی مەڕاسیمەکانی مەحەڕەمی عاشوراوە، ئەمرۆ لەسەر پێداگری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو (بێگەرد تاڵەبانی ) لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی لە هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی جوتیاران لەدوای دانوستان و گفتوگۆیەکی چڕ بریار درا ، بۆ پاڵپشتی جوتیاران و بە بازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ،ئەنجومەنی وەزاری
ئابوری عێراقی بڕیاریدا بە :
داخستنی مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم،بە تایبەتی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین ، سیدەکان و دەشتەکانی هەولێر و دهۆک. کە لە ئێستا دا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەبووە و بۆ لەودوا کێشەکانیان چارەسەرکراو و بەرهەمەکانی هەرێم دەچێتە بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









