
سەربازێکی ئیسرائیلی
SNN
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرایکرد، یەحیا سینوار و براکەی هەر هەڵەیەک دەکەن تاکو سوپای وڵاتەکەیان یاتە سەریان و بیانکوژێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلوول، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە رێگەی میدیای وڵاتەکەیەوە پەیامێکی ئاراستەی یەحیا سینوار کردووە و رایدەگەیەنێت، یەحیا سینوار و براکەی وەکو ئەوانی دیکە هەمیشە بێ هەڵە نامێننەوە و وەکو محمەد زەیف و مەروان عیسا هەڵەیەک دەکەن و سوپای وڵاتەکەیان دەگەنە سەریان.
ئاماژەی بەوەکردووە، بە هەموو هێزیانەوە کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە بزووتنەوەی حەماس و گەڕانەوەی بارمتەکان، ئەمەش دووئامانجی سەرەکی جەنگەکەیانە.
کەناڵی 12ـى ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامێکی باڵای تیمی دانوستاندنکاری ئیسرائیل، کەسوکاری ئەو بارمتانەی لە 7ـى ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن حەماسەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون ئاگادارکردووەتەوە کە، بەدوور دەزانرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامبدرێت و بارمتەکان ئازاد بکرێن، ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی کەسوکاری بارمتەکان و توندبوونەوەی رەخنەکان لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









